زۆرینەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێگەیەکی ئابوریی ئێران ئاشکرای دەکات زیاتر لە 40 ملیۆن لە دانیشتوانی وڵاتەکە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و داهاتی زۆرینەی خێزانەکانیش ناگاتە 300 دۆلار.

پێگەی (ئیقتیساد 24) لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ هەر خێزانێکی دانیشتوی وڵاتەکە بۆ ژیانێکی ئاسایی پێویستی بە 18 ملیۆن و 290 هەزار تمەنە کە لە ئێستادا دەکاتە نزیکەی 520 دۆلار و ئەگەر لەو داهاتە کەمتری هەبێت ئەوا ئەو خێزانانە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

پێگەکە رونی کردوەتەوە بە پێی ئەو بەراورد و لێکۆڵینەوە ئابورییانەی لە دۆخی ئێستا ئێران کراوە لە کۆی نزیکەی 85 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی وڵاتەکە 77 ملیۆن کەس هاوکاریی ئابوریی وەردەگرن کە بە (یارانە) ناودەهێنرێت.

هەروەها دەرکەوتوە داهاتی زیاتر لە 44 ملیۆن کەس لە چوارچێوەی خێزانەکانی ناو ئێراندا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە و دەژین.

پسپۆڕانی ئابوریی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە ئابوریی ئێستا هاوشێوەی ئەوە وایە کە نەخۆشێک تەنها 10%ی دڵی کار دەکات . بە پێی نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتیی زیاتر لە 60 ملیۆن دانیشتوی ئێران بەهۆی دۆخی خراپی ئابورییە بە هەژار ئەژمار دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار