هه‌په‌گه كوشتنی پێنج سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هه‌په‌گه رِایگه‌یاند، له چالاكیی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا پێنج سه‌ربازی داگیركه‌ری تورك سزادران و یه‌كێكی تریش برینداربوو، گورزیش له هێلیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیی وه‌شێنرا.
ئه‌مرِۆ ناوه‌ندی رِاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه رِاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له رِۆژانی ١٦ تا ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی زاپ بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی تری رِاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، “له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانمان پێنج داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێك به سه‌ختیی برینداربوو و ١٢٠ كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی كه داگیركه‌ران بۆ بۆمبرێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌رِ ئاماده‌یان كردبوو، له‌ناوبراوه و گورز له هێلیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی وه‌شێنرا، كه دوێنێ له گۆرِه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل هه‌وڵی ده‌دا هێزه‌كانی له گۆرِه‌پانه‌كه دابه‌زێنێت، به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و هێزه‌كانه دابه‌زێنێت ناچاربوو گۆرِه‌پانه‌كه جێبهێڵێت”.
هه‌په‌گه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌رِوو، سوپای داگیركه‌ری تورك گۆرِه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌ش جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ١٥ جار به فرِۆكه‌ی جه‌نگیی، ٥٨ جار به هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردوومان و تۆپباران كردووه.