لیژنەی دەستپاکی عێراق دووبەرپرس بانگێشت دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پارە دزراوەکەی بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژى چوارشەممە 26ى تشرینى یەکەمى 2022، لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانی عێراق بانگێشتی سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى عێراق و دیوانى چاودێریی دارایی دەکات لەبارەى دۆسیەى "دزینى" 2.5 ملیار دۆلارەکە لە بانکى رافیدەین.

لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانی عێراق میوانداریى هەریەک لە عەلا ساعیدى، سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق و رافل یاسین خزەیر، سەرۆکى دیوانى چاودێریی دارایی دەکات بۆ تاوتوێکردنى دۆسیەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارەکە لە بانکى رافیدەین و لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو رێوشوێنانە چین کە لەبارەى ئەو دۆسیەوە لەلایەن ئەو دوو دامەزراوەیەوە گیراونەتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە دادگە لەسەر ئەو پرسە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک بەرپرس و خاوەن کۆمپانیا دەرکردووە کە تۆمەتبارن بەوەى لەو دۆسیەیە گلاون.

زانیاری زیاتر لەسەر دزینی ئەو 2.5 ملیار دۆلارە لەم ڕاپۆرتەی هاوڵاتییەوە وەربگرە :

عێراق؛ پێنج كۆمپانیای وەهمی 2.5 ملیار دۆلارەكەیان بردووە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار