گەورەترین کانی زێڕ لە ئێران دادەخرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دەسەڵات لە ئێران کارکردن لە کانی زێڕی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە لایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە راگیرا.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە؛ ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سیستان و بەلوچستان بە کاروانی سەدان ئۆتۆمبێل رێگای سەرەکیی کارکردن لە کانی زێڕی (ئەنجیرەک) لە ناوچەی تەفتان لە پارێزگاکەیان داخستوە.

ئەوە دوەمجارە لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بەرامبەر سەرکوتی خەڵک ئەو کانە زێڕە کە بە گەورەترین کانی زێڕی ئێران ئەژمار دەکرێت و یەدەگی ئاڵتونەکەی دەگاتە 49 ملیۆن تەن داخراوە.

بونی ئەو کانە زێڕە لە سیستان و بەلوچستان لە کاتێکدایە ئەو پارێزگایە لە کۆی 31 پارێزگای ئێران بە هەژارترین ناوچە لەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار