لە کەرەج پێنج ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و برینداربون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی رێگریی هێزە ئەمنییەکان لە بەڕێوچونی چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی گرژی و ئاڵۆزیی دروست بوو و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرەج کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربون.

میدیای سەر بە دەسەڵات لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ لە ناڕەڕازیەتییەکانی رۆژی پێنجشەممەی شاری کەرەج پێکدادان و گرژیی دروست بوە و بەهۆیە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربون کە دۆخی دوو لەو هێزە ئەمنیانە ناجێگیرە.

ڕۆژی پێنجشەممە هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری کەرەج بۆ بەشداریی لە چلەی مەرگی حەدیس نەجەفی ویستیان بچنە سەر گۆڕی ئەو کچە لە گۆڕستانی سەکینە لە شارەکە بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە خەڵک کرد و ئەوەش توندوتیژیی لێکەوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی لانیکەم سێ ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان سوتێنراون و بە هێلیکۆپتەر هەوڵی رزگارکردنی هێزە ئەمنییەکان دراوە.

حەدیس نەجەفی تەمەن 22 ساڵ لە 21ی مانگی رابردو بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە کەرەج گیانی لەدەستدا و ئەوەش ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە.

ژمارەیەک ڤیدیۆی ڕوداوەکە : کەرەج 3-11-2022

شایەنی باسە ڤیدیۆکان بۆ هەموو کەس گونجاو نییە سێریبکەن تکایە ئاگادار بن

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار