وەزارەتی پەروەردە لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە رێگە پێدراون لە فرۆشگای قوتابخانەکان بفرۆشرێت بڵاوکردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە رێگە پێدراون لە فرۆشگای قوتابخانەکان بفرۆشرێت بڵاوکردەوەوراگەیاند، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی خوێندکارانی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، فرۆشگای قوتابخانەکان پێویستە پابەندبن بە لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە رێگەپێدراون یاخود رێگەپێنەدراون لە رووی تەندروستییەوە.
لیسیتی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە فرۆشگای خوێندنگە و قوتابخانەکانی هەرێم رێگە بە فرۆشتنیانن دەدرێت پێک دێت لە:
١- مریشکی کوڵاو و هێلکەی کوڵا و پەتاتەی کوڵا و فەلافل بە مەرجێک رۆنی ئامادەکردنی ئەم خواردنانە یەکجار بەکاربهێنرێت.
٢- میوەکانی وەک مۆز و سێو و پرتەقاڵ.
٣- میوەی وشکراو و چەرەساتی وەک مێوژ و قەیسی وشککراو و بادەم و گوێز و فستق.
٤- شیری لە قوتوکراو و بەرهەمەکانی دیکەی شیرەمەنی
٥- مەعکەرۆنی بە سەوزەوات
٦-خواردنەوەکانی وەک ئاو و شەربەتی سروشتی و دۆ و ماستاو و چا و قاوە و کاپوچینۆ
٧- شیرینییەکانی وەک تورتە و پسکیت و چوکلێت و کاستەر و محەلەبی.
٨- خۆراکە خێراکانی وەک تەمەرهن و نانەقەیسی و گەنمەشامی و ئەو جبسانەی ماددەی رەنگیان تێدا نییە.
٩- برنج و شلە و شێلم و نۆکاو و نیسک.
ئەو خواردنانەی فرۆشتنیان قەدەغەیە:
خواردنە سوورەوەکراوەکانی وەک :
١- جگەر
٢- پەتاتە
٣- قیمە و گۆشتی ئاژەڵ
٤-بنێشت و ساردەمەنی
٥- ئەندۆمی و خواردنەوەی وزە بەخش
٦- سۆسی عەمبە و ئەو جبسانەی ماددەی رەنگی تێیدایە
٧- چەرەساتی توێکڵدار و بەهاراتەکانی وەک لیمۆندۆزی و سماق
