هەپەگە کوشتنی ١٧ سەربازی تورکی ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ئەنجامی چالاکی دوو ڕۆژی پێشوی بڵاوکردەوەو کوشتنی ١٧ سەربازی تورک و برینداربونی سێ سەربازی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری چالاكییەكانی ڕۆژانی ٢ و ٣ی ئەم مانگەی لە ناوچەی زاپ و هەروەها هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركی بۆ سەر گەریلا بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئەنجامی ١٢ چالاكیی گەریلادا، لانیكەم ١٧ سەربازی تورک کوژراون و و سێ سەربازیش بریندار بوون و هەروەها سەنگەرێك و ژمارەیەك تەقەمەنی  لەناوبراون.

سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیای و قەدەغە کراو لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە هەپەگە بڵاویکردەوە، "سوپای داگیركەری توركیا ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و جارێكیش بە چەكی كیمیایی و لە هەمان كاتدا ٢٥ جار بە فڕۆكەی جەنگی و ٢٨ جار بە هێلیكۆپتەر و دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانی كردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار