ڤیدیـۆ.....دیمەنی چالاكییەكی سەركەوتووانەی گەریلا لە مام ڕەشۆ بڵاوكرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاو‌ڵاتی

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكییەكی لە ناوچەی مام ڕەشۆ بڵاوكردەوە، كە لەئەنجامیدا حەوت سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون.

ئەمرۆ ماڵپەڕی گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مام ڕەشۆ بڵاوكردەوە، كە لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا حەوت داگیركەر سزادراون.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو چالاکییە ڕایگەیاندبوو:”ڕۆژی ٢٦ی تەمموز داگیركەران لەکاتێکدا سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگابوون بە ئامانجی داگیركردنی گردی شەهید مونزور و گردی شەهید ئارنۆس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مام ڕەشۆ، لەلایەن هێزەكانمانەوە خرانە ژێر چاودێرییەوە، گروپە داگیركەرەكە كە لە حەوت سەرباز پێكدەهات، سزادران و یەكینەكەی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سێ لە کوژراوەکان سەرباز و چواری دیکەیان كۆنترابوون و گەریلایان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و کەرەستەی سەربازییدا گرتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار