تویتەر خزمەتگوزاری بەشداریکردنی مانگانە بە ھەشت دۆلار دەست پێ کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای تویتەر لە دوێنێ شەممەوە، خزمەتگوزاری بەشداریکردنی مانگانە بە ھەشت دۆلار دەست پێ کرد کە بریتییە لە پێدانی "نیشانەی شین" بەھەژماری بەشداربووان دوای ئەوەی لێی دەکۆڵدرێتەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاوی کردەوە لە نوێکردنەوەی ئامێرەکانی "Apple"دا کە بەسیستەمی "iSO" کار دەکەن، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئێستا بەشدارن دەتوانن نیشانە شینەکە لە تەنیشت ناوەکانیان وەربگرن، ھەروەک کەسایەتییە ناودارەکان، هەروەها کۆمپانیا و سیاسەتمەداران.

ھێشتا ئەوە نەزاندراوە کە ئایە خاوەن نیشانە شینەکانی ئێستا، ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی کە دیاری کراوە نەدەن، ئەم تایبەتمەندییە لەدەست دەدەن یان نا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار