مەسەلەی ویژدان
2 ساڵ لەمەوپێش
ڕێبین مسته‌فا
له‌دوای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می زۆرم بۆ هه‌موو كوردێك به‌گشتی و كه‌سوكاری ئه‌و ماڵباته به‌رێزه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه تراژیدیه‌ی گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی،ده‌مه‌وێت بە كۆپله شعرێكی مامۆستا هێمن موكریانی ده‌ستپێبكه‌م كاتێك له ناڵه‌ی جودای ده‌ڵێت: "كورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌كه‌م ڕۆڵه‌كه‌م,خێزانه‌كه‌م,باوانه‌كه‌م" هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یی كوردی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه تراژیدیه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌دا هات له سلێمانی ده‌ست له‌سه‌ر دڵه,خرۆشاوه,لە دڵەوە تازیه بار و خەمباره.ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی خێزانێكی شاری سلێمانی دڵی هه‌موو كوردێكی به‌ویژدانی هه‌ژاند و هه‌موو كوردێك خۆی به خودانی تازیه و ماته‌می ئه‌م خێزانه ده‌زانن ئه‌م ڕووداوه هه‌م تراژیدی بوو,هەم خۆشی هێن بوو,له‌لایه‌ك جێگه‌ی خه‌م بوو چوونكه ڕووداو و كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌بوو,له‌لایه‌كیش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه هاوكار و هاوسۆزبوون,وه‌ك دیوارێكی پۆڵاین له پشتی خێزانه‌كه وه‌ستان و باری سه‌رشانی ئه‌و ماڵباته‌یان كه‌مكرد جێگه‌ی دڵخۆشی بوو. لێره‌دا له‌پاڵ پیشاندانی خه‌م و تازیه‌باری بۆ ئه‌م خێزانه زۆر گرنگه باسی ئه‌و هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویه بكه‌ین كه له‌گه‌ل ئه‌م ڕووداوه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پیشانی دنیای دا زۆر گرنگه په‌سن و ستایشی ئه‌و هه‌موو جوامێری و ئازایه‌تی و جوانیه بكرێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پیشانیدا,زۆر گرنگه ئه‌و ڕۆح و ئه‌خلاقه به‌رزه كوردییه پارێزگاری لێبكرێت كه هه‌میشه له‌خۆشی و ناخۆشی ئاماده‌گی هه‌یه. ئه‌م هاوسۆزی و ڕۆحی هاوكاریه ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردی و به قوڵی ڕۆچۆته ناو كۆ ویژدانی مرۆڤی كوردی ,ته‌نانه‌ت له‌ناو په‌ند و ئیدیه‌مه كوردیه‌كانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه,وه‌ك ئاسانكاری و ڕێگاچاره‌یه‌كی كێشه‌كان وێناكراوه, " هه‌ر كارێك گرانه به هه‌ره‌وه‌زی ئاسانه" " برا له پشت برا بێت مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت" هەڵوێستی جوانی كورده‌كان له شار و شارۆچكه جیاوازه‌كان ده‌رخه‌ری زیندووی كۆویژدانی مرۆڤی كوردییه,ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه هێشتا ڕۆحی به‌ته‌نگه‌وه هاتن و هاوكاری و هه‌ڵگرتنی خه‌می یه‌كتری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زیندووه و هه‌ناسه ده‌دات. ئه‌م هه‌موو هاوسۆزی و هه‌ڵوێست و به‌ته‌نگه‌وه هاتنه‌ی هاوڵاتیان ده‌ری خست كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پڕه له مرۆڤی ژیاندۆست و دڵسۆز و جوامێر...هتد ئه‌م ڕووداوه پیشانی ده‌دات ژیانی مرۆڤ ته‌نها له‌پاڵ ئه‌وانی دیكه مانای هه‌یه و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ده‌كرێت پێداویستیه‌كانی خۆی پڕ بكاته‌وه, زانستی كۆمه‌ڵناسی ده‌مێكه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە ،توانستی ئەوەی نییە بەبێ مرۆڤەکانی چوار ده‌وری بژیت,كۆمه‌ڵێك پێداویستی غه‌ریزی و هه‌ستی و هزری...هتد هه‌یه ته‌نها له‌ژیانی ده‌سته‌جه‌معی و ژیان ده‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه امكانی هێنانه دی و پڕكردنه‌وه‌یان هه‌یه,له‌راستیدا ئه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ی مرۆڤ مانای به‌ژیان و بوونی مرۆڤ داوه,شارستانیه‌ت و داهێنانه زانستی و گرنگه‌كانی ژیانیش به‌رهه‌می ئه‌م به كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ن,به‌رهه‌می ئه‌م هه‌وڵه ده‌سته‌جه‌معیه‌ن كه مرۆڤ به‌هاوبه‌شی ده‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه داویه‌تی و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه, خودی پرۆسه‌ی ژیانیش پرۆسه‌یه‌كه تاككگه‌را نیه پرۆسه‌یه‌كه به‌بێ ئه‌وی دیكه‌ی مرۆڤ بێ مانا و بێ ئه‌رزشه! كۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌یی فه‌ڕه‌نسی ئه‌میل دۆركاهیم له‌باسی یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی یان هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت: یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی كلیل و ڕه‌مزی پاراستنی كۆمه‌ڵگایه,مرۆڤ ته‌نیا له‌نێو كۆمه‌ڵگه و له‌ڕێگای كۆمه‌ڵگه‌وه بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و بوونی مانا په‌یدا ده‌كات,له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌شێك یان تاكێك له كۆمه‌ڵگه نه‌بێت و هاوبه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه نه‌بێت وه‌ك گیانله‌به‌رانی تر وایه و هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ره‌كانی تر نییه. به‌بڕوایی ئه‌میل دۆركاهیم: هه‌ر كارێك یان هه‌ر شتێك كه سه‌رچاوه‌یی یه‌كگرتووی و هاوبه‌ندی بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه شتێكی ئه‌خلاقیه,هه‌ر شتێك كه ئینسان به‌ره‌و خێرخوازی و چاكه كردن له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنه‌كانی ڕابكێشێت,ئه‌خلاقییه,هه‌ر كارێك كه مرۆڤ هان بدات تاوه‌كوو هه‌لسوكه‌وت و كرده‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌دوور له خۆخوازی و خۆبه‌زلزانی ته‌یار و میزان بكات ئه‌خلاقییه,هه‌ر ئه‌ندازه كه ئه‌م جۆره كۆنترۆڵ و سنور و به‌ندوبه‌ستانه زۆرتر و به‌هێزتر بن ئه‌خلاق و ئاكاریش له كۆمه‌ڵگه به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت. بەبڕوای من گیانی هاوکاری و بەتەنگەوە هاتنی ئەوانی دیکە دۆخە راستەکەیە، نمونە ڕەسەن و ئۆرجیناڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه,لەراستیدا ئەوە ئەسڵی کۆمەڵگەی کوردیە، هەندێک جار و بەهۆی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ئەو گیانە هاوکاریە،ئەو رۆحە پێکەوەییە شەقار شەقار دەکرێت ،بۆ چەند دەستکەوتێکی سیاسی لێی دەدرێت، زۆر گرنگە حیزبه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تمه‌دارن كراسێك له‌م هاوبه‌ندی و گیانی هاوكاریه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی كوردی بدورن, په‌ندێك لەم رووداوە وەربگرن و چیتر هەوڵی ناشیرنکردنی دنیای ئێمە نەدەن، دنیایەک پڕە لە نمونەی ئەخلاقی و جوان، پڕە لە هەڵوێست و کارکردی مرۆیی و ئەخلاقی. پڕه له‌مرۆڤگه‌لێك ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیه‌كن له‌پێناو ئه‌وانی دیكه, زۆر گرنگه ئه‌و گیانی هاوكاری و هاوسۆزیه ته‌رجه‌مه بكرێت بۆ ژیانی سیاسی و دنیای سیاسی ئێمه, ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یی كوردی به‌هه‌موو ئایدیا و بۆچوونه جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه جوانین,به‌یه‌كه‌وه چه‌شنی به‌شه‌كانی تابلۆیه‌ك یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین به‌هێز و جوان بین ده‌توانین زۆر كاری مه‌زن ئه‌نجام بده‌ین ,به‌ڵام به‌مه‌رجێك وه‌ك ئێستا هه‌مووان پشت و په‌ناو و سایه و سێبه‌ری یه‌كدی بن, له‌ڕاستیدا ئێمه به‌ته‌نها هیچمان بۆ ناکرێت،وەلێ به‌پێچه‌وانه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین هه‌موو كارێكی مه‌زن بكه‌ین و ده‌توانین به‌رگه‌ی هه‌موو زه‌حمه‌تی و مشه‌قه‌تێكیش بگرین.