یوانی چینی شوێن بە دۆلاری ئەمریکی لێژدەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



کاتێک وشەی بازرگانیمان دێتە بەر گوێ ڕاستەوخۆ ئیمپڕاتۆریەتی چین مان بیردەکەوێتەوە ، چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەدێر زەمانەوە خەریکی بازرگانی بووە و هەوڵی ناردنە دەرەوەی بەرهەمی ناوخۆییان داوە و کاڵای چینی پێویستیەکی هەنووکەیی بوە بۆ وڵاتانی چواردەور  ، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئیمپڕاتۆریەتی چین تێڕوانین یان بۆ بازرگانی جیاواز بووە و بەردەوام لەهەوڵی زیاد کردنی بەرهەمی ناوخۆدا بوون و پێداویستیەکانی وڵاتانیان پڕکردۆتەوە  بە بەنرخێکی کەمتر گەر زۆر نەڕۆینەوە بۆ دواوە و لە ساڵانی هەشتاکانەوە وردبینەوە لە دراوی یوان بۆمان دەردەکەوێت کە  لە دوای ساڵی ١٩٨٠ دا یوانی چینی لە لوتکەدا بووە بەرامبەر بە نرخی  ئێستایی ، یەک دۆلار بەرامبەر یەک یوان و نیو بووە دواتر  ساڵی ١٩٨٧ بەهای کەمتر بوەتەوە و یەک دۆلار بوەتە (٣.٧) یوان تاوەکو ساڵی ١٩٩١ ئەم بەهایەی جێگیر بووە ، بەرە بەرە  بەهای خۆی بەتەواوەتی لەدەستداوە و تەواو لاواز بووە بەرامبەر بە دۆلار ، بەشێوەیەک کە یەک دۆلار بەرامبەر( ٨.٨ ) یوان بووە تاوەکو  ساڵی ٢٠٠٥ بەم شێوازە ماوەتەوە ، بەڵام دواتر بەرە بەرە بەهای خۆی دەتخستوەتەوە و هاتوەتەوە ناو مەیدان دژی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەک بەهاکەی بەرز بوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا یەک دۆلار بەرامبەر ٦.٨  یوانی چینی یە هەرچەند ئەم بەها پەیدا کردنەوەی هەرگیز وەک ساڵی ١٩٨١ نیە بەڵام زۆر باشترە لە ساڵی ١٩٩٤ ،  ئەوەی جێی سەرنجە کە زۆر جیاوازبێت ئەوەیە کە وڵاتی چین دوای لەدەستدانی بەهای دراوەکەی بەرامبەر دۆلار وایکرد کە چین بەردەوام بێت لە هەناردەکردنی هەموو پێداویستیەکان بۆ ئەمریکا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەر ئەوەی بەهای یوان دابەزی و ئەمەش وایکرد لە وڵاتان کە کڕینی کاڵای چینی هەرزانتر بێت لە بەرهەمی ناوخۆی خۆیان ، بۆیە چینیش بەتەواوەتی هەوڵی دا هەرچی پێداویستی جیهان هەیە دروستی بکات و دەستی کار بەڕێژەیەکی جیاواز  بەرز بکاتەوە بەشێوەیەک لە ئێستادا  هێزی کاری چینی بە ٧٧٨ ملیۆن کرێکار مەزندە دەکرێت   ئیمپراتۆریەتی چینی  لەدوای ٢٠١٢ وە دەیانتوانی بڕێک زیاتر بەهای یوان بەرزکەنەوە بەڵام گەر بڕۆشتایەتەوە هەمان بەهای ساڵی هەشتاکان خواستی هاوردەکردنی کاڵای چینی کەمدەبوو بۆیە لەبەرژەوەندیان نەبوو کە بەهاکەی بەرز بێتەوە  ، کاڵا چینیەکان سەدا چوار قازانجیان دەکرد بەڵام ئەوان هەر بەردەوام بوون واتە کەمکردنەوەی بەهای یوانی چینی وەک پلانێکی ئابوری تۆکمە سودی لێوەرگیراوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی چینی ،  تاکو بەهاکەی کەمتر بێتەوە زیاتر بەرهەمی ناوخۆ دەچێتە دەرەوە   لە ئێستادا کۆمەڵێک هۆکار هەن کە وایان کردوە خەلک پەی ببات بۆ ئەوەی کە دراوی یوان بەهادار بێت و نرخێکی جیاواز تۆمار بکات ، یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە کە چین لەگەڵ وڵاتی (ئەندەنوسیا، مالیزیا، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە و شیلی ) ڕێکەوتنی واژۆ کردوە بۆ زیاتر بەکارهێنانی یوانی چینی و بەهادارکردنی ، هەروەها حکومەتی زیمبابۆی کە پێشتر دۆلاری ئەمریکی بەکاردەهێنا پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ دراوی یوان و کردیە دراوی ڕەسمی بەمەش چین لە قەرزەکانی بەرامبەر ئەو وڵاتە خۆش بووە ،  بەهەمان شێوەش وڵاتی پەکین لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدایە خۆی دەرباز بکات لە قەرزەکانی ئەمریکاو بڕێکی زۆر ئاڵتون و کانزا بکڕێت ، کازاخستانیش نزیک دەبێتەوە لە بەکارهێنانی دراوی یوانی چینی ، بەگوێرەی هەندێک خەمڵاندن لە ئێستادا بە چەندەها ترلیۆن یوان مامەڵەی پێدەکرێت لە جیهاندا ، ئەلێکساندەر دیوکۆڤ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی زوو زوو هەڕەشەی دەستبەرداری دۆلار دەکات و لەبری ئەوە یوانی چینی بەکاردەهێنێت بۆ سوتەمەنی فڕۆکە بۆ چین  بۆ ئەوەش گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی چین کردوە بۆ ئەوەی بکەونە ڕیکەوتن و بەزوترین کات کار بەم ڕێکەوتنە دەکەن ، لە ئێستادا یوانی چینی لە لەندەنەوە تاوەکو سەنگافورە مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەکێکە لە هەشت دراوە گرنگەکە ، هەمووان وا پەی دەبەن کە سورە یوانی چینی پێ بە سەوزە دۆلاری ئەمریکی لێژ دەکات بەڵام ئەوەندە ئاسان نییە وە گەر شتێکی وا ڕوبدات زۆر خاو ڕوودەدات ئەوەندە ئاسان نابێت ، یەکێکی تر لەو پلانانەی کە یارمەتی بەرز کردنەوەی یوان دەدات ڕێگای ئاوریشمیە کە پڕۆژەیەکی ئیمپراتۆریەتی چینە بۆ بەستنەوەی چین بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەوروپا بەیەکەوە کە مێژووی ئەم ڕێگایە بۆ پێش زاین دەگەڕێتەوە کە ئەوکاتە هەوڵ دراوە چین بە ئەوروپاوە ببەستنەوە پلان وایە ئەم رێگایە بەناو کوردستاندا بڕوات گەر شتێکی وا ڕوبدات ئەوا ڕێژەی  بێکاری لە کوردستاندا دەبێتە سفر چین ئەمەی بەدەستی هێناوە هەرگیز ئاسان نەبووە باجی زۆر قورسی داوە بۆ گەشتن بەم ڕۆژە ،  سەرەڕای جەنگی جیهانی دووەم و شەڕی ناوخۆ و دەیان ساڵ لەژێر حوکمی چەقبەستووی  کۆمەنیستەکاندا و سەپاندنی کۆمەڵێک سزایی ئابوری بەسەریدا وە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەم دواییە وڵاتی چین نەوەستاوە و بەردەوام بووە لە نوێگەری و هەوڵدان ،  تاوەکو ساڵی ٢٠٢١  خاوەنی  دووهەمین گەورەترین ئابوری جیهانە بە بەرهەمی ناوخۆیی (١٧) ترلیۆن دۆلار بەرامبەر ئەمریکا بەبەرهەمی ناوخۆیی (٢٣ )ترلیۆن دۆلار ، بۆیە زۆربەی ئەمریکییەکان دەزانن کە چین وڵاتێکی بەهێزی بەرهەمهێنانە لەوانە کەرتی گەورەی بەرهەمهێنانی قوماش ، چیمەنتۆ، پرۆسێسی خۆراک، ئامێری گواستنەوە (شەمەندەفەر، فڕۆکە ، ئۆتۆمبێل)، کەلوپەلی بەکاربەر و ئەلیکترۆنیات دابین دەکات. ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە ئایا دراوەکەی چی لێدێت ئایا بەهای پێدەدات یان وەک خۆی دەیهێڵێتەوە ، سەرەتا ئیمپراتۆریەتی چین دەیەوێت پەلی زیاتر بهاوێژێت و تەنها سێکتەری ئابوری لەخۆ نەگرێت بە دڵنیاییەوە هەوڵی بەها دان بە دراوەکەشی دەدات ، بەڵام کاتێک ئەمە دەکات کە بەشێکی وڵاتان دراوەکەی  بەکاربهێنن ، بۆیە سەرەتا هەوڵدەدات دراوەکەی بکاتە دراوی ڕەسمی کۆمەڵێک وڵات گەر لەمەدا سەرکەوتوبوو ئەوکات هەوڵی بەها دان بەدراوەکەی دەدات ، ئێستا لە قۆناغی یەکەمدا کار دەکات لەسەر ئەوەی کە دراوەکەی بکات بە دراوی فەرمی وڵاتانی نزیک خۆیی بەڵام ئەم ڕێکارەی کە گرتویەتیە بەر هێواش دەڕوات و زۆر خاو دەبێت گەر هیچ ئاستەنگیەک نەیەتە ڕێی لە چەند ساڵی داهاتودا سورە دراوی یوان کێشە بۆ سەوزە دۆلاری ئەمریکی دروست دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار