ئیلیۆن مەسک: کۆمپانیای ئەپڵ زۆرینەی کارە بازرگانی و ڕیکلامەکانی لە تویتەر راگرتووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خاوەنی نویێ تویتەرلە تویتێکدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئەپڵ  زۆرینەی کارە بازرگانی و ڕیکلامەکانی لە تویتەر راگرتووە و ئەو کۆمپانیایەی بەوەستان دژی ئازادی ڕادەربڕین تۆمەتبارکرد.

ئیلۆن مەسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و خاوەنی نوێی کۆمپانیای تویتەر باسی لەوەکرد، کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەیان لێدەکات بەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەسڕێتەوە.

 گوتیشی "رەنگە ئەوان دژی ئازادی رادەربڕین بن، ئێستاش ئەپڵ دەیەوێت بە یەکجاری تویتەر لەناو ئەپ ستۆرەکەی بسڕێتەوە"

ئەوەشیخستەڕوو، تاوەکو ئێستاش نازانن هۆکار چییە کۆمپانیای ئەپڵ ئەو هەڵەمەتەی لە دژیان دەستپێکردووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە رۆژی 27ی مانگی ڕابردوو، ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین مرۆڤی جیهان بەشێوەیەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕی، لەو کاتەشەوە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی مەسکەوە لە تۆڕەکەدا، تویتەر بەدۆخێکی ناجێگریدا تێدەپەڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار