ژینا ئەمینی بە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی جیهان بۆ ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژینا یەکێکە لە کاریگەرترین ژنانی جیهان لە لیستی فۆربیس بۆ ١٠٠ ژنی کاریگەر لە جیهاندا لە ڕیزی خێزانی سەرۆکی ئۆکرانیا و ژنانی ئەمریکا

گۆڤاری فۆربیس سەبارەت بەو کەسانەی لە لیستەکەدا بژاردەی کردوون ڕایگەیاند لیستەکە بە چوار پێوەری سەرەکی دیاری کراوە: پارە، میدیا، کاریگەری و بواری کاریگەری.

ئەو گۆڤارە لەسەر ژینا ئەمینی دەڵێت:" مەهسا ئەمینی یەکێکە لە بەهێزترین و کاریگەرترین ژن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک نوێنەری هەزاران ژن کە خۆپیشاندان ئەکەن لە ئێران لە پێناو مافە کانیاندا.

هەروەها دەشڵێت، "ئەمینی، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران بوو، لە 16ی ئەیلولی 2022دا، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە گیرا، کۆچی دوایی کرد.

ئەو بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە بە هەڵە حیجابەکەی لەبەرکردبوو بەپێی ڕاپۆرتی بنەماڵە و ڕاگەیاندنەکان ،بە توندی لێیدراوە ودوای ئەوە کەوتە ناو کۆما و مرد."

هەروەها "بەهەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەمەرجەکانی کۆچی دوایی ئەمینی و خۆپیشاندانەکان فراوان بوون خەڵک ئێستا داوای گۆڕینی ڕژێم دەکەن.

"خۆپیشاندانەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی 202٢ وە دەستی پێکردووبەردەوامە ، ئەمەش یەکێکە لە درێژترین خۆپیشاندانەکانی مێژووی ئێران چالاکوانانی مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە 400 کەس کوژراون و 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون."

لیستەکانی گۆڤاری فۆربس بۆ ١٠٠ کاریگەرترین ژنانی جیهان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار