ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار سەرۆکی هەنگاریا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی هه‌نگاریا، كاتالین نۆڤاك له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، بگاته هه‌ولێری پایته‌خت.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەنگاریا لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، خانمە سەرۆکەکە تاوەکو شەممە لە عێراق دەمێنێتەوە؛ بڕیارە لەو ماوەیەدا سەردانی هێزەکانی هەنگاریا بکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نۆڤاك له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکات. کاتالین نۆڤاک کە یەکەمین خانمە پۆستی سەرۆکایەتیی هەنگاریای وەرگرتبێت، دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە لە مێژوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.