پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی قۆڵبڕین و فێڵکردن لەخەڵک دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌ و قۆڵبڕینی‌ هاوڵاتیان‌و خاوه‌ن ماركێته‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند ، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتتیه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ ده‌چێته‌ دووكان‌و ماركێته‌كانیان‌و به‌فێڵ‌ و له‌ژێر بیانوی‌ جۆراوجۆردا پاره‌یان لێوه‌رده‌گرێت‌ و بۆیان ناگه‌ڕێنێته‌وه‌، سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێت‌.

ڕاشیگەیاند ، تۆمه‌تبار (ب، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1988 له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌. ئاماژەیان بەوەشکرد ، تۆمه‌تبار پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌ و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تری‌ پۆلیس سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌و قۆڵبڕینی‌ هاوڵاتیان‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار