مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لەسەر بایکۆت فەسڵ دەکرێت

7 ساڵ لەمەوپێش



هیوا غهفور

مامۆستایهکى زانکۆى کۆیه بههۆى بایکۆتى هۆڵهکانى خوێندنهوه لهلایهن سهرۆکایهتى زانکۆى کۆیهوه فهسڵدهدهکرێت، بهرپرسانى زانکۆکهش ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن، بههۆى پهیوهندى نهکردنهوهى به کارهکهیهوه، ئهو مامۆستایه فهسڵکراوه.

بهپێى بڕیارێکى زانکۆى کۆیه، که ئاڕاستهى فاکهڵتى زانست و تهندرووستى کراوهو له 27/2/2018 دهرچووهو ئیمزاى سهرۆکى زانکۆکهشى پێوهیه، بههۆى ئامادهنهبوون له هۆڵهکانى خوێندن و پهیوهندى نهکردن بهکارهکهیهوه، بڕیارى دواهێنان بۆ (سیدۆ داود عهلى)،  به ناونیشانى (مامۆستاى یاریدهدهر) لهبهروارى 12/11/2017 دهرکراوه.

ئهو مامۆستایه لهسهرهتاى ساڵى خوێدندنى 2017-2018 بڕیاری داوه بایکۆت بکات و نهگهڕێتهوه هۆڵهکانى خوێندن تا ئهوکاتهى پاشکهوت لهسهر مووچهکهى لادهبرێت، بهڵام سهرۆکایهتى زانکۆى کۆیە بڕیاری فهسڵکردنى بۆ دهرکردوه بههۆى ئامادهنهبوون له هۆڵهکانى خوێندن.

سیدۆ داود عهلى، ماستهر له کلینیکڵ سایکۆلۆژى، مامۆستاى زانکۆى کۆیه له لێدوانێکیدا به‌ راگهیاند «من لهسهرهتاى ئهمساڵهوه، کاتێک موباشهرهم کرد، به بهرپرسانى بهشهکهى خۆم راگهیاند، من ئهمساڵ بایکۆتى هۆڵهکانى خوێندن دهکهم و نایهمهوه بۆ دهوام، تا بهدهستهێنانى مافهکانى خۆم بهردهوام دهبم، ئهگهر ئهنجامهکهى ههرچییهکیش بێت».

ئهو مامۆستا فهسڵکراوهى زانکۆى کۆیه، لهگهڵ ئهوهى رهخنهى له هاوپیشهکانى خۆى ههبوو بههۆى ئهوهى لهسهرى نههاتوونهته وهڵام، ههروهها رهخنهشى لێگرتن بۆ ماوهیهکی کاتى بایکۆت دهکهن دواتر دهچنهوه بۆ دهوام، وتى «بایکۆت ئهوهیه لهگهڵ خۆت راستگۆ بیت و خۆت ههڵنهخهڵهتێنى، یهک جار بایکۆت بکه، تا ئهو شتهى بایکۆتت بۆ کردووه  بهدهستى دههێنیت».

بهپێی نوسراوهکهى سهرۆکایهتى زانکۆى کۆیه له مانگى 11 وه بڕیاڕى فهسڵکردنی بۆ دهرچووهو کۆتایی بهڕاژهکهی هێنراوه، بهڵام سیدۆ داود دهڵێت که مووچهکهی تا مانگى یهک بهردهوام بووهو رۆیشتۆته بانکى زانکۆ.

سیدۆ داود على، ماستهر له کلینیکڵ سایکۆلۆژى نۆ ساڵ خزمهتی لهو زانکۆیه ههیه. خاوهنى 27 پهرتووکى چاپکراوهو که کارى وهڕگێرانى بۆ کردووه بۆ سهر زمانى کوردى و چوار کتێبى چاپنهکراویشى ههیهو دوو رۆمانیشى نوسیوهو ئێستا لهژێر چاپدایه.

د.حه‌یده‌ر، جێگرى سه‌رۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى، ره‌تیکرده‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌سڵکردنى ئه‌و مامۆستایه‌ قسه‌ بکات، به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ کارى ئه‌وه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام وتى «به‌داخه‌وه‌، وه‌کو زانکۆى کۆیه‌ مامۆستایه‌کى به‌ ئه‌زمونمان له‌ده‌ستداو سیدۆ که‌سێکى به‌توانایه‌ له‌ بوارى پسپۆڕییه‌که‌ى خۆیدا، له‌ هه‌ر زانکۆیه‌ک کار بکات، سه‌روه‌تێکه‌ بۆ ئه‌و زانکۆیه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار