روسیا هەوڵ دەدات تورکیا لە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رۆژئاوا پاشگەز بکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، هەوڵ دەدەن تورکیا رازی بکەن، دەست لە ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) هەڵبگرێت.

ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روسی رایگەیاند، کۆبونەوەکانی روسیا لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆخی باکوری سوریا بەردەوامە. میخائیل بۆگدانۆڤ بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، هەوڵ دەدەن تورکیا لە هێرشی زەمینی بۆسەر باکوری سوریا پاشگەز بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە و سوریاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تورکیا بە پێویستی دەبینێت لەگەڵی کۆبێتەوە. بەڵام روسیا لەگەڵ ئەوەدایە کە پێویستە ئەو پەیوەندیانە لەسەر پاراستنی سەروەری هەردوو وڵات بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار