حكومه‌تی عێراق: 400 ملیار دینار شایسته‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێ شەممە، دانیشتنی هەشتەمی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ئەنجام دراو حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.
دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌ره‌قه‌ی به‌رنامه‌ی ویزاری داهاتووه و فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیش رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌بڕیاری ژماره ( 18 ی ساڵی 2022)، په‌سه‌ندی كردووه، گۆژمه‌كه به‌نووسراوی ژماره (1/9/د.خ/س.1/18) له‌رێكه‌وتی 27 ته‌شرینی یه‌كه‌می 2022 ئاماژه پێكراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا: ـ وه‌زاره‌تی دارایی گۆژمی 400 ملیار دینار خه‌رج ده‌كات له‌پێناوی دابینكردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئه‌م گۆژمه له‌دوایی ته‌واوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ داتا و ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاته‌كانی نه‌وتی و نا نه‌وتی ته‌سویه ده‌كرێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی ودیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ووه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیش داهاته‌كانی نه‌وتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌واو و هه‌ژمار ده‌كات".
هاوکات،شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی سێ رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوت.