ژمارەی کوژاوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران دەگاتە نزیکەی 500 کەس

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندی هەرانا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکەی ئێران بۆ نزیکەی ٥٠٠ کەس بەرزبوەوەتەوە.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران (هەرانا)، ئامارێکی نوێی لەبارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکەی ئێران بڵاوکردەوە کە لە 16ی ئەیلولەوە، دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە، دەستی پێکرد.

بەگوێرەی ئاماری هەرانا، تاوەکو ئێستا ٤٩٣ کەس کوژراون و خۆپیشاندانەکانیش لە ١٦١ پارێزگا و شاروچکە بەردەوامن.

هەرانا دەڵێت: لەنێو کوژراوەکاندا، ٦٨ منداڵ و نەوجەوان و ٦٢ کەس لە هێزە ئەمنیەکان هەن. هەروەها تاوەکو ئێستا ١٨ هەزار و ٤٢٤ کەس دەستگیرکراون کە ٦٣٢ کەسیان خوێندکارن.

خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری ئێران ٨٨ رۆژە بەردەوامە و رۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگایەتی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان دەکات. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ١٢٥ هاوڵاتی کورد کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار