دەستدرێژیکارانی سەر مامۆستاکە دەستگیر نەکراون ئەگەرچی داواکاری گشتی سکاڵای کردوە
7 ساڵ لەمەوپێش
نەجات ئەحمەد. هەولێر
داواکاری گشتى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر دهستدرێژیکارانى سه‌ر مامۆستایه‌کی خۆپیشانده‌ر تۆمارکردوه که ڤیدیۆکه‌ى له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌ڵام هیچیان ده‌ستگیر نه‌کراون، ئه‌گه‌رچی که‌سه‌کان ناسراون.
له نوسراوێکدا که دوو رۆژ دواى روداوه‌که ده‌ریکردوه، داواکاری گشتى داواى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و دوو که‌سه که له‌گرته ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌ون و به شه‌ق له مامۆستایه‌کى خۆپیشانده‌ری سه‌ر سپی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى مافی مرۆڤی هه‌رێمی کوردستانیش داوای ئاڕاسته‌ى داواکاری گشتى کردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
زیا پتروس، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وتى «کاتێک ڤیدیۆیهکهمان بینى، ئێمه وه‌ک مافى مرۆڤ تهداخولمان کرد‌و له‌گه‌ڵ داواکارى گشتى سکاڵامان تۆمارکردو به‌دواداچوونمان کرد».
زیا پتروس وتى «هه‌رچه‌نده تائێستا مامۆستاکه‌ى که له گرته ڤیدیۆکاندا ده‌رکه‌وێت و پێشلکاریى به‌رانبه‌ر ده‌کرێت، سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌که دیار‌و پێش چاوه، ئێمه بۆ هه‌موو پێشلکارییهکانى دیکه‌یش ئاگاداربووینو تیمه‌کانمان بوونیان له شوێنه‌کان هه‌بوو بینیمان».
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، ئه‌وان له ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، له دوو باردا سکاڵا تۆمارده‌که‌ن و به‌دواداچوونى بۆ ده‌که‌ن، یه‌کێک کاتێ خۆیان بیبین، دووه‌میش کاتى سکاڵا هه‌بێت بۆیه ئه‌وه‌ى روویدا حاڵه‌تى یه‌که‌م بوو.
تائێستا مامۆستاکه خۆى سکاڵاى تۆمار نه‌کردوه‌و ده‌ریش نه‌که‌وتوه، جگه له‌وه‌ى ته‌نها جارێک له گرته ڤیدیۆیه‌کدا ده‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ حاجى کاروان که مامۆستاکه پشتى له کامێرایه، حاجی کاروان له دیمه‌نى ڤیدیۆکه‌دا ده‌ست ده‌خاته سه‌ر شانى مامۆستاکه‌و چه‌ند جارێک ده‌کێشێت به پشتی دا‌و ده‌ڵێت «من له جیاتى ئێوه‌و هه‌موو مامۆستایان و خه‌ڵکى کوردستان هاتمه خزمه‌تى، تا بتوانم له جیاتى هه‌مووتان ماچى بکه‌م»
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى تائێستا هیچ که‌س له‌وانه ده‌ستگیرنه‌کراون که له‌ڕۆژانى خۆپیشاندانه‌کان پێشلکارییان به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران ئه‌نجامداوه.
دیمه‌نی لێدان له مامۆستاکه، کاردانه‌وه‌ى زۆرى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌دوای خۆیدا هێنا، کاتێک مامۆستاکه بۆ داواکردنى مووچه‌که‌ى ده‌چێته سه‌رشه‌قام و له‌به‌رانبه‌ردا به‌شه‌ق وه‌ڵامى ده‌درێته‌وه، ئه‌ویش جگه له هاوارکردن هیچى دیکه‌ى له‌ده‌ست نایه‌ت، به‌جۆرێک بوو که هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ یه‌ک جاریش بێت ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینیبێت، هه‌ناسه‌ى ساردیان بۆ هه‌ڵکێشاوه.
دواى دیمه‌نى لێدان له مامۆستاکه بۆ جارێکى تر ئه‌و مامۆستایه ده‌رنه‌که‌وته‌وه، جگه له‌وه‌ى حاجی کاروان ڤیدیۆیه‌کى بڵاوکرده‌وه، که تێیدا که‌سێک به قاتێکى ره‌ساسی و سه‌رێکى سپی ده‌رده‌که‌وێت و پشتى له کامێرایه.
حاجى کاروان وتى که ئه‌مه ئه‌و مامۆستایه‌یه که لێی دراوه.
حاجى کاروان له‌و باریه‌وه به وت «کهیسەکه بووه‌ته قهزیەیهکى قانونى، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى دادگا دەکه‌ین، من به نه‌وزاد هادیم وت که بۆچى ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرناکرێت، ئه‌و وه‌عدى دامێ که ئه‌و که‌سه‌ى شه‌قى لهمامۆستاکه داوه ده‌ستگیر بکرێت، به‌ڵام وتى نازانن کێیه«.
شوان گه‌ردى، مافپه‌روه‌ر و چالاکى مافى مرۆڤ، له‌باره‌ى ئه‌و پێشلکارییانهوه به وت «کاتێ مامۆستا‌و مووچه‌خۆر بۆ داواکردنى مافه زه‌وتکراوه‌کانیان هاتنه سه‌ر شه‌قام، بینمان خه‌ڵکانێک به‌ناوى هێزه ئه‌منییه‌کان که‌وتنه وێزه‌ى هاوڵاتیان هه‌ر له هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵک و ژن و شه‌قوه‌شاندن له پیاوه به ته‌مه‌نه‌کان و مۆبایل فڕاندن به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناشرین».
شوان گه‌ردى، وتیشی «هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندیکردن به دادوه‌ره بهڕێزەکان و ناردنى ڤیدیۆییه‌کان بۆیان، به‌مه‌به‌ستى جوڵاندنى که‌یسه‌کان و ئاگادارکردنه‌وه‌یان و زانیاریمان کۆکرده‌وه له‌سه‌ر که‌سه‌کان و ناردمان بۆ سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى تا به‌دوادچوون بکات «.
به‌پێى نووسراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى، لیژنه‌ى تۆمارکردنى داواى مافى گشتى/ هه‌ولێر به ژماره (44) له 27/3/2018 هاتووه که داوا له داگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر ده‌کات رێوشوێنى یاسایی بگیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو که‌سه‌ى که له گرته ڤیدیۆیه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوون.
نووسراوه‌که‌ى داواکارى گشتى له‌کاتێکدایه که تا ئێستا هیچ کامیان ده‌ستگیر نه‌کراون، ئه‌مه سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى وه‌ک ئه‌وه‌ى شوان گه‌ردى ماف په‌ره‌وه‌ر ئاماژه‌ى پێده‌کات که «ئه‌وانه خه‌ڵکى دیارن و بهرچاویشن و شوێن و دهوامیشان دیاره«.
شوان زیاتر وتى «ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره له به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان روویدا، تواندرا له‌ڕێگه‌ى راگه‌یاندنه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زۆربه‌یان تۆماربکرێت، کاتێ چۆن مافى ئه‌وانه پێشلدهکرێت که بۆ داواى مووچه‌کانیان له حکومه‌ت هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان،
ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، به‌ڵام زیا پتروس سه‌رۆکى ده‌سته‌که ده‌ڵێت که ئه‌وان له‌م که‌یسانه‌دا نابنه پارێزه‌ری حکومه‌ت.