لە دوو كەمپی فەرەنسا ١٥٠٠ كەس لە دۆخێكی خراپدا دەژین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لەنزیك هەردوو شاری دەنكرك و كەڵێی- سنورە ئاوییەكانی فەرەنسا لە دووكەمپی كۆچبەراندا هەزار و 500 كۆچبەر دەژین .

رۆژنامەی The Mirrorی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا باس لە دۆخی كۆچبەرەكان دەكات لەو دوو كەمپە كە تەنها ٢٦میل لەیەكەوە دورن و ژن و منداڵیشی تێدایەو دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.

 رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: لە رێگەی تیمێكەوە كۆچبەرانی ئەو دوو كەمپە بەسەركرانەوە، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر چەندین كەسیان بە چەقۆوە بینیوە كە شەڕیان دەكرد لەنزیك كەمپەكە و پاوێك كە لەو نزیكانە كۆشكێكی فرۆشتنی خۆراكی هەیە بە تیمەكەی راگەیاند:"ئەم كەمپە لەلایەن قاچاغچییەكەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەنجامدانی ئەم ڕاپۆرتەش بۆ بەسەر كردنەوەی كۆچبەران كارێكی باش نابێت".

كۆچبەرێك، كە داوایكرد لە ترسی تۆڵەسەندنەوە ناوی نەهێنرێت، بەو ڕۆژنامەیەی وتووە، لێرە زۆر مەترسیدارە قاچاغچیەكی كورد هەردوو كەمپەكە بەڕێوەدەبات و كاری قاچاخچێتی دەكات . وتوشێتی كە ئەوان زۆر لێیان دەترسن و بەهیوان تا ماوەیەكی زۆر ناچار نەبن لەوێ بمێننەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشكردووە بەهۆی بارانەوە قوڕولیتەیەكی زۆر لەو كەمپە هەیەو لە ئێستادا دابەزینی پلەكانی گەرما گەورەترین مەترسییە لەسەر ژیانی ئەو كۆچبەرانە.

هاوكات باسی لەوەشكرد لە مانگی ئایاردا دوو كۆچبەر كە بڕوا دەكرێت عێراقی بوبن بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ قاچاخچییەكان و ئەو باندەی كەمپەكە بەڕێوە ئەبەن تەقەیان لێكراوەو بە سەختی بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار