هونەرمەندێکی کورد بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کۆریای باشور کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاریان لەتیف، هونەرمەندێکی شیوەکاری کوردە بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری بوسان کرد لە کۆریای باشور ، لە پێشانگاکەدا هونەرمەندانی ٤٩ وڵات بەشداریان کردبوو.

پێشانگاکە لەلایەن زانکۆی تانگیمۆنگەوە سپۆنسەرکرابوو، لە ڕۆژی ٥ی ئەیلول بۆ ١١ی کانونی یەکەم بەردەوام بوو، کە یەکێک لە بەشداربووەکان هونەرمەندێکی کورد بوو بە وێنەیەکی سروشتی کوردستان بەشداری کردبوو.

ئاریان لەتیف لە چاوپێکەوتنێکی دا بۆ هاوڵاتی لە بارەی کارە هونەریەکانیەوە و بەشداریکردنی لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە وتی، لە ساڵی ٢٠١٤ وە دە

ستم کردووە بەکاری هونەری لەپاڵ پیشەکەمدا کە بواری پزیشکیە، بەڵام وەک خولیایەک هەوڵم داوە پەرە بە توانا هونەریەکانم بدەم وتائیستا بەشداریم لەچەندین پێشانگای نێوخۆیی ونێودەوڵەتیش کردووە لە عێراق و هەرێمی کوردستان وڵاتانی تورکیا ویۆنان کردووە.

 باسی لەوەشکرد، بڕوام وایە مرۆڤ دەتوانێ لەچەند کارێکی جیاوازدا سەرکەوتوبێت وهەربۆیە من پەرەم بە تواناکانم لەبواری شێوەکاری داوە.

لەبارەی بەشداریکردنی لە پێشانگاکە کە لە شاری بوسانی کۆریای باشور بوو، ئاریان لەتیف باسی لەوەش کرد کە لەسەر ئەرکی خۆی بووە و ئەمە دووەم جارە کە لەکۆریای باشور بەشداری دەکات لەپێشانگا نێودەوڵەتیەکان و جاری یەکەم لە شاری ئینچیان بەشداری کردبوو.

لە بارەی کارەکانیەوە  وتی، من زیاتر وێنە وکارەکانم لەسەر سروشتی کوردستانە و هەربۆیە بە وێنەیەکی سروشتی کوردستانیش بەشداریم کردبوو لە پێشانگاکە، وە هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆچونەکان وکاردانەوەکان زۆرباشبوون لەسەر کارەکانی هەرچەندە سەرنجێکی زۆرتر لەسەر کارەکانی هونەرمەندە کۆریەکان بوون.

ئاریان لەتیف، هونەرمەندێکی کوردی باشوری کوردستانە و لەشاری سلێمانی دادەنێشێت، لەساڵی ٢٠١٤دەستی کردووە بە کاری هونەری و دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی،بەڵام وەک خۆی دەڵێت وەک خولیایەک پەرەی بە توانا هونەریەکانی داوە؛ لەگەڵ ئەوەی کە بەشداری چەندین پێشانگای ناوخۆیی کردووە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوەکوئێستا بەشداری لە ٦ پێشانگای نێودەوڵەتیش کردووە لە تورکیا ویۆنان، کۆریای باشور.

ئاریان لەکۆتایی وتەکانیدا بۆ هاوڵاتی وتی، بەداخەوە بایەخێکی کەم ئەدرێ بە کارە هونەریەکان هەم لەلایەن هاوڵاتیانەوە وهەمیش لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە.

ئەو وێنەیەی بەشداری پێکردووە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار