تۆمەتباری ھێرشەکەی پاریس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پاریس پایتەختی فەرەنسای ئەنجامدا و سێ كوردی تیرۆركرد، لەژێر رێنمایی پزیشکدا هەڵگیرا و بكوژهكه گواسترایەوە بۆ کلینیکی دەروونی.
بە پێی هەواڵێکی بی بی سی ئەو پیاوە تەمەن ٦٩ ساڵەی بەرپرسیار بوو لە هێرشەکەی پاریس بۆ سەرناوەندی کولتووریی ئەحمەد کایا و سەرتاشخانەیەک کە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون، دوای ئەوەی لە ژێر لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا نا کە کەسێکی ڕاگەزپەرستە گواسترایەوە بۆ کلینیکێکی دەرونی.
له راگهیهندراوێكدا كه لهلایهن داواکاری گشتی پاریسهوه بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ بكوژه فەڕەنسییە تەمەن ٦٩ ساڵانهکە کردووە، بهو ئهنجامه گهیشتووه کە دۆخی تەندروستی و دەرونی بكوژهكه لەگەڵ مەرجەکانی راگرتنیدا، ناگونجێت.ھەر کاتێک رەوشی تەندروستی گونجابوو، دەبرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
لە ئێستادا بكوژهكه بۆ کلینیکی دەروونی لەناو بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش گوازراوهتهوه و ئەگەر بارودۆخی تەندروستی رێگە بدات، دهبرێته بهردهم دادوەری لێکۆڵینەوە.
داواکاری گشتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکەش کە ناوی ویلیەمە و تەمەنی ٦٩ ساڵە دانی بە تاوانەکە ناوە ".