خانمێکی کورد بە تۆمەتی بێڕێزیی بە خامنەیی سزای 65 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا

موژگان کاوسی، نوسەر و چاکوانی سیاسیی کورد

2 ساڵ لەمەوپێش



خانمێکی کورد دوای ئەستۆی پاکیی سزای سێدارەی لەسەر نامێنێت بەڵام بە تۆمەتی بێڕێزیی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

موژگان کاوسی، نوسەر و چاکوانی سیاسیی کورد کە پێشتر تۆمەتی هەوڵدان دژی کۆماری ئیسلامی و هاندان بۆ جەنگ و تێکدانی ئاسایشی ئێرانی دراوبوە پاڵ سزای 65 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو خانمە کوردەی نیشتەجێی پارێزگای مازەندەران لە باکوری ئێران لە دانیشتنی دادگادا ئەستۆ پاکیی سەلمێنرا و مەترسیی لەسێدراەدانی لەسەر نەماوە بەڵام دادگا بە تۆمەتی بێڕێزیی بە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.

کاوسی پێشتریش بە تۆمەتی دژایەتیی دەسەڵاتی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و چەند ساڵێک لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا زیندانیی کراوە.

ئەو مامۆستای زمانی کوردییە و خاوەنی چەند کتێبێکە لەسەر مێژوی کورد و ئێران و وەرگێڕانی بۆ چەند کتێبێک و بابەت سەبارەت بە ئەنفال و دۆخی کورد کردوە.

موژگان کاوسی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نەوشەهەر لە پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران دەستگیرکرا و بە پێی ئەو تۆمەتانەی دراوبوە پاڵی، سزای سێدارە ئەو خانمە کوردە دەگرتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار