له كه‌ركوك گرژیی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە سەدان کەس لە راهێندراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، بە مەبەستی ناڕەزایەتی لە دواخستنی دامەزراندنیان، خۆپێشاندانیان کرد. خۆپێشاندانەکە کاردانەوەی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
رۆژی دووشەممە 02-01-2023، لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک 450 راهێنراوی كۆمپانیاکە خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و هه‌وڵیانداوه بچنه نێو كۆمپانیاكه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چونه‌ته ناو حه‌وشه‌ی بیناكه كراونه‌ته ده‌ره‌وه و دواتریش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێكراوه و به‌هۆیه‌وه گرژیی دروستوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران دار، ئاو و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت ئاژاوه‌گێڕی دروستبكات و هه‌ڵبكوترێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پێنج خۆپیشانده‌ر برینداربون كه سێیان كچن.
هاوکات ئەو هێزانەی براونەتە بەردەوام کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رێگری لە ناڕەزایی راهێندراوانی کۆمپانیاکە، پۆلیسی کەرکووک، پۆلیسی نەوت، پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، سوپای عێراق، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و بەشی هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بوون و ئۆتۆمبێلی سەربازییشیان پێ‌بوو.
کۆمپانیای نەوتی باکوور، راستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە و فەرمان لەو وەزارەتە وەردەگرێت.