تێلێگراف: بەریتانیا سوپای پاسداران سزا دەدات
لەندەن: وەک دامەزراویەکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران دەکەین
عەلی خامنەیی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسدارن
2 ساڵ لەمەوپێش
بڕیارە بەریتانیا لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ژمارەیە هاوڵاتیی وڵاتەکەی، سوپای پاسدارانی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆروە.
رۆژنامەی تێلێگراف لە بەریتانیا بڵاوی کردەوە؛ بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لەندەن بڕیاری داوە وەک کاردانەوە بەرامبەر دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتی بەریتانی لە ناوخۆی ئێران، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بەفەرمی وەک دامەزراوەیەکی تیرۆریستی لەقەڵەم بدات.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش، ئامادەکاریی تەاویان کردوە بۆ ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی سوپای پاسداران وەک دامەزراویەکی تیرۆریستی لەقەڵەم بدات و لەندەن بە پێی ئەو بڕیارە مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات.
بابهتی پهیوهندیدار