وەزارەتی شاراوانی هەرێم: ساڵی ڕابردوو 531پڕۆژەمان جێبەجێکردوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی شارەوانی هەرێم ئاشکرای دەکات لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ، لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (28,520,592,718) دینار، 531 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.
ڕوونیشکردۆتەوە لە سێكتەری شارەوانیدا 235 پرۆژە و لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا 277 پرۆژە و لە سێكتەری گەشتوگوزاریشدا 18 پرۆژە جێبەجێ كراون.
جگە لەو 531 پرۆژانەی كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و جێبەجێ كراون و لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان تەواو كراون.
ئاماژە بەوەشکراوە داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەساڵی ڕابووردوو، ٣٠٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بووە، بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو توانیومانە ٥٥% داهاتەکانمان زیاد بکەین.