شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەک شەممە 8/1/2023، بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: "کەشی ئاسمان هەورى دەبێت بە درێژاى کاتەکان، لەگەڵ دروست بوونى تەم لە هەندێ ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە لەگەڵ بەفربارین لەسەر لووتکەى زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆڵێکى بەفربارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم .
ئاماژهی بهوهش كردووه، سبەی دووشەممە 9/1/2023
کەشی ئاسمان هەورى دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمەبارانى دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان. سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە. لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت.
ئەگەرى دروست بوونى تەم لە سەر بەشێک لە ناوچەکان هەیە
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ.
خێرایى با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) کم/ک .
ئاڕاستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .