رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - هیومەن رایتس وۆچ ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ - هیومەن رایتس وۆچ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و تێیدا ڕاخنە لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەگرێت.

هیومەن رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-01-2023 بڵاویکردووەتەوە، رەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە هەڕەشەکردن لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کردە ئامانج، سەرەڕای راگەیاندنی پلانێکی نوێی پێنج ساڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان"

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە دادگایکردنی ڕەخنەگران لەلایەن  حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە وتیایدا  هاتووە: ساڵی 2021 دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای سێ ڕۆژنامەنووس و دوو چالاکوانی بەشەش ساڵ  زیندانی دا ، بە پشبەستن بە پێشێلکاری کردن لە دادگایکردنەکە  هەروەها دەستێوەردانی سیاسی ئاست بەرز.

رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی، "لە ساڵی 2022، چەند یاسایەک کە دەقەکانیان روون نییە، بەکاریهێناون بۆ بەئامانجکردنی رەخنەگران لە بەرامبەر دەربڕینی رەخنە و بۆچوونەکانیان." 

هاوکات باس لە کەمتەرخەمی دەکات لە سزادانی تاوانبارانی داعش و دەڵێت ، "سەرەڕای دەستدرێژیی سیستماتیکی داعش و کۆیلایەتی سێکسی و زەواجکردنی زۆرەملێ بەرامبەر ژنان و کچانی ئێزیدی، داواکاری گشتی کەمتەرخەمییان کردووە لە  تۆمەتبارکردنی گومانلێکراوانی داعش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی،کە سزای هەتا 15 ساڵ هەڵدەگرێت، تەنانەت لەو حاڵەتانەی کە تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە کچانی  ئێزدییان وەک کۆیلەیی سێکسی ڕاگرتووە."

دەشڵێت، "بەڵکو دادوەرانی عێراق بە شێوەیەکی ڕۆتینی تۆمەتبارانی داعشیان بە تۆمەتی ئینتیمای داعش دادگایی کرد هیچ تۆمەتبارێکی داعش بەتاوانی نێودەوڵەتی وەک تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، یان جینۆساید، سەرەڕای کۆمەڵکوژی ئاشکرای داعش لە دژی ئێزدیەکان حکوم نەداوە."

هیومان ڕایتس وۆتچ باس لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر خاکی هەرێم و دەڵێت، "هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لە ساڵی 2022دا بەردەوام بوون  و لە چەند حاڵەتێکدا بۆتە هۆی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی  کە تیایدا  پارتی کوردی ئێران بۆ ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئامانج گیراون."

هاوکات راپۆرتەکە بە وردەکارییەوە لەسەر تووندوتیژییەکانی پێش و دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ساڵی رابردووی عێراق وەستاوەتەوە. هیومەن رایتس وۆچ دەڵێت، لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکانی کوشتن، رفاندن و بریندارکردنی خۆپێشاندەران و چالاکڤانانی عێراق کردووە، بەڵام "بە ئەستەم دەبینی سکاڵای یاسایی خێزانەکان یان ئەندامانیان لەپێناو زامنکردنی دادپەروەری کاری لەسەر کرابێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار