کەشناسی پێشبینی ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری بارینی کەمێک کڕیوە هەیە. 

لەبڵاوکراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، خێرایى با /  لە سەرخۆ و مامناوەند  دەبێت له‌ نێوان ( 10 -  20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێت بەراورد بە  تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی
کەشناسی پێشبینی کردوه، ڕۆژی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان، لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوری رۆژهەڵات ئەگەری بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم هەیە.
خێرایى با لە سەر خۆ و مام ناوەند دەبێت و له‌ نێوان ( 10 -  20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت
ئاماژەی بەوەش کردوه، خێرایى با لە سەر خۆ و مام ناوەند دەبێت و له‌ نێوان ( 10 -  20 ) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با / خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێتەوە  بە ( 1 تــا 2 ) پلە بەراورد بە  تۆمارەکانی ڕۆژی پێشو.

کەشناسێ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوه ڕاگەیاندوە؛
هەولێر  :  12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9  پلەى سیلیزى
دهۆک  :  12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە  : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  12 پلەى سیلیزى
سۆران:  8  پلەى سیلیزى
گەرمیان :  15 پلەى سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار