فوئاد حسێن دوایین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەکە ئاشکرادەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بەناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان زانیاری نوێی ئاشکراکرد.
 فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: کێشە لای وەزیری دارایی هەبووە بۆ ناردنەکەی و چارەسەرکراوە و پارەکە لە بانکی تی بی ئایە.

 وتیشی لەم رۆژانەدا 400 ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 وەزیرەکەی دەرەوەی عێراق وتی: 400 ملیارەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی بڕیاری ناردنی دا، بەڵام دواکەوت و کۆمەڵێک کێشەی تێکەوت لای وەزیری دارایی، بەڵام چارەسەر بوو، پێش ئەوەی ئێمە بێینە ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر بوو.
 
دەربارەی کاتی گەیشتنی پارەکە حسێن وتی: ئەوە نازانم لای بانکی تی بی ئایە، لەم رۆژانە بەدڵنیاییەوە دەگات، چونکە بڕیارەکە هەیە و رەزامەندیشی لەسەر دراوە، جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەم رۆژانە لە بەغدا بوو، لەنێوان هەردوولا رێککەوتن کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار