هەسەدە: بانگەشەکانی تورکیا لەبارەی شەهیدبوونی ١١ شەڕڤانمان دوورن لە راستیەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هەسەدە، راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیای لەبارەی شەهیدبوونی ١١ شەڕڤان رەتکردەوە و بە ناراست بەناوی کرد.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا، راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیای رەت کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەک زیان بەر هێزەکانیان نەکەوتووە و هەواڵی شەهیدبوونی ١١ شەڕڤانیان دوورە لە راستیەوە و بانگەشەی دەوڵەتی تورکیایە.
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە هێرشێکیاندا لە رۆژئاوای روباری فورات، ١١ شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون.
بابهتی پهیوهندیدار
