بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق زیاددەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە 14ی1، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، " بە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای سیمینس-ی ئەڵمانی، 6 هەزار مێگاوات کارەبا لە عێراق زیاددەکات. پشتیوان دەبێت بۆ ژێرخانی کەرتی گواستنەوەی کارەبا، دامەزراندنی وێستگەکانی کارەبا و پرۆژەکانی وزەی خۆر."
ئەو وتی : یاداشتەکە تەئکیدەکاتەوە لەسەر تەواوکردنی کارەکانی ئامادەکردن و نوێکردنەوه یەکەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا، بۆ ئەوەی وزەی تەواوی کارەبا دابین بکات.
موسا ئاماژەی بەوەدا، محمد سودانی سەرۆک وەزیر خۆی سەرپەرشتی دۆسیەی کارەبا دەکات، ئەو ڕێکەوتنی لێکتێگەیشتنە چارەسەرێکی ستراتیژی دۆسیەی کارەبای عێراق دەکات و پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و بەغدا سوومەند لێی سوودمەند دەبن.
وتی : "سیمینس هاوبەشێکی ستراتیژی رەسەنە لە کەرتی وزە، رێککەوتنەکەش بەشێک لە کێشەکانی کەرتی وزە چارەسەر دەکات".