ئێران: لەبارەی بردنی دۆلار بۆ وڵاتەکەی قسەی خۆی کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، رایگەیاند "سەرەڕای هەوڵی بەشێک لە لایەنەکان بۆ شێواندنی راستییەکان و چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لەسەر پرسی بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران، بەڵام ئێمە هەر پشتیوانی عێراق دەکەین".

ئەمە لەکاتێکدایە هەندێک بازرگان و شارەزایانی ئابوری بردنی دۆلار بۆ ئێران بە هۆکاری دابەزینی نرخەکەی لەقەڵەم دەدەن.

 باڵوێزەکەی ئێران وتیشی:  کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی بردنی دۆلار لە عێراقەوە رەتدەكاتە وەک لایەنگری سەرەکی گەشەسەندن و سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق دەمێنینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار