حکومەتی هەرێم دەرئەنجامی گفتوگۆکانی بەغدا و دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەند: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرواری 15ی1ی2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بەکارنامەی کۆبونەوەکە لە ڕاگەیاندراوەکە هاتوە: کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆ دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 11 ی 1ی2023.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، دەخاتەڕوو.

هەروەها بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار