پێشبینی کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشو هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.
 
لەڕاگەیاندراوەکە هاتوه: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ھەندێ ناوچە نیمچە ھەور دەبێت ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

کەشناسیی ھەرێم زانیاری داوە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرماش  کەمێک  بەرز دەبێتەوە  بە بەراوورد بە  تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیه ڕاگەیاند:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٣  پلەی سیلیزی
دھۆک  : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ١٤پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران :١٣  پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار