ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە کە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس لە بۆردومانی سوپای تورکیادا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندی ئەو هیزە ڕایگەیاندووە: لە کاتێکدا کە ناوچە توشی ئاڵۆزی و قەیران بووە و سەرهەڵدان و شۆرش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران پەرەری سەندووە و مافی گەلی کورد بۆتە رۆژەڤی هەموو جیهان و تەڤگەری ئێمە هیوا دەداتە هەموو شۆرشگێر و ئازادیخوازەکان، ئەو هێرشانەی کە لە دژی هیزەکانی ئێمەش بەڕێوەدەچن زیاتر بووە.

ڕونیکردووەتەوە “لە دەسپێکی شۆرشی ژن، ژیان و ئازادی بەو لاوە، هێرش لە دژی هێزەکانی ئێمە زیاتر بووە و ئەو هێرشانە بە دەستی دەوڵەتی تورکیا و لە رێگای هێرشی هەوایی پێکدێ. ئامادەکاری و فیداکاری هێزەکانی ئێمە بۆتە هۆی نەگەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی”.

ڕونیکردووەتەوە: لەو هێرشانەی دوژمن لە ٢٩ی تشرینی یەکەمەی ٢٠٢٢ لە چیاکانی ئاسۆس ئەنجامیدا، هەڤاڵانمان دلۆڤان و باگەر و هۆگر دەلیل بونە ئامانج و شەهید بون. ئێمە پێشتر ناوی دو هەڤاڵمان راگەیاندبوو و ئێستا ناسنامەی سێ هەڤاڵی شەهیدمان رادەگەیەنیین.

یەرەکە ویڕای سەرەخۆشی لە خۆیان و کەسوکاری شەهیدەکان باسی لەرۆڵ و کەسایەتی ئەو شەهیدانە کردووە و بەگرنگیەوە باسی لە کەسایەتی و پێگەی ئەوان لە ژیانی شۆڕشگێڕێتیدا کردووە.

یەرەکە دەشلێت: لە گەڵ خەمگینی قوڵی خۆمان بۆ شەهادەتی هەڤاڵانمان، هێزێک کە لەوان دەگرین دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە ئێرادەیەکی گەورەتر تێکۆشان بکەین و لەسەر بنەمای رێبازی رێبەرمان و ئازادی گەلمان کار و خەباتی  خۆمان بەردەوام بکەین.

ناسنامەی شەهیدەکان:

ناو: هادی رەحمانی

نازناو: هۆگر دەلیل

ناوی دایک و باوک: نازدار، مەحەمەد

لەداییک بوی: گوندی سەبەتڵو

ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٧  

رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

 

ناو: محەمەد ئاک بابا

نازناو: دلۆڤان جیلۆ

ناوی دایک و باوک: خانم، مەحمود

لەدایک بوی: شاری مەڵاتییە

ساڵی بەشدار بوون:  ٢٠١٥

رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

ناو: بێنیامین ئاکسۆ

نازناو: باگەڕ بسمل

ناوی دایک و باوک: رەدیفە، ئەحمەد

لەداییک بوی: شاری بسمل

ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٣ 

رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار