سەفین دزەیی: ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وابڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەوبارەیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنی برێت مەکگۆرکی بۆ هەولێر پشتڕاست کردۆتەوە.
وابڕیارە برێت مەگکۆرک، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار