وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەربارەی دەوامکردنی تیمی وزاری یەکێتی لەحکومەت لێدوانی نوێی دا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی دوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: پێوستە وەزیر و تیمیە وزارییەکان جێبەجێکاری ئەجێنداو کاروبەرنامەی حکومەت بن، هەرکێشە و ئاڵۆزییەکی سیاسی هەیه لەدەرەوەی حکومەت چارەسەبکرێت نەهێنرێته ناو کاروباری حکومەت، پاشان تیمی وزاری یەکێتی وەڵامیان دایەوە ڕایانگەند: نیگەرانین لە  شێوازی بەڕێوەبردن و ئەدای حکومەت.

ئەمڕۆ  دوشەممە 16ی1ی2023 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "وەزیرەكانی یەكێتی ‏بەردەوامن لە كاری خۆیان ‌و لەپێناو ڕای کردنی كاروباری خەڵكی ‏لە وەزارەتەكان، رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان ‏دەكەن."

وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی وتیشی: وەزیرەکان کارەکان رایی دەکەن، بەڵام بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکەن و هەروەها کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتەکان ناکرێت.

هەورامی پشتڕاستی کردەوە کەدوێنی پاش پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار