وەزارەتی کارەبا: ڕۆژانە 12کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەینە هاووڵاتیان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلێدوانێکدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 900 مێگاوات و بەهۆی زۆری خواستی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە لە ئێستادا کاتەکانی بوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە تێکڕای دەگاتە 12 کاتژمێر.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، لە ئێستادا لە تەواوی وێستگەکاندا توانای بەرهەمهێنانی كاره‌با نزیک بووەتەوە لە سێ هه‌زار و 900 مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ هاوبەشان حه‌فت هه‌زار مێگاواتە.
به‌گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، بەهۆی زۆری خواستی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە لە ئێستادا کاتەکانی بوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە تێکڕای دەگاتە 12 کاتژمێر، بەڵام لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 10 بۆ 11 کاتژمێرە و بۆ ناوچە گەرمەکانیش 12 بۆ 13 کاتژمێرە، واتە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیكه جیاوازە.
پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی کارەباوە لە هەوڵی بەردەوامدایە پڕۆژەکانی کارەبا بەرەو پێش ببات و بەرهەمهێنان زیاد بکات تاوەکو بەرهەم و خواست وەکو یەکیان لێ بێت".