نێچیرڤان بارزانی و برێت مەکگۆرک دۆخی ئێستای هەرێم ویەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شەوی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقای باک‌و کرد کە بەیاوەری شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردبوو، لە میانی کۆبونەوەکەشدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا وعێراق و هەرێمی کوردستان،کێشەکانی نێوان هەولێر وبە‌غدا کرد، هاوکات باسیان لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ویەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش کرد.
دەقی ڕاگەێندراوەکەی حکومەتی هەرێم:
ئیمشه‌و دووشه‌ممه 2023/1/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوه‌ريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا ڕۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز مه‌كگورك به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و فيدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه و له‌مباره‌يه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك ئاماده‌يه.
گرنگیی پێکه‌وه‌کارکردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.