پاسەوانی سنوور: بۆ دامەزراندنی 6 هەزار پاسەوان نزیکەی 2 ملیۆن فۆڕم پڕکراونەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەنها لە دوو ڕۆژی کاراکردنی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور، نزیکەی 12 ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە و سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە

ئەمڕۆ سێشەممە 17-1-2023، کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی میدیای ڕوداوی ڕایگەیاند ، سبەی چوارشەممە کاژێر 12:00 لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دادەخرێت.

وتیشی،"لەو ژمارەیەی لینکی فۆڕمەکەیان کردووەتەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەسیان داوای دامەزراندنیان کردووە و فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە".

ئەو گوتەبێژە باسی لەوەشکرد،"بۆ هەموو عێراق تەنها 6000 کەس دادەمەزرێن،لەو ژمارەیە 2600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبن."

ئەمەشلەکاتێکدایە لە کەمتر لە 40 کاژێری کردنەوەی ماڵپەڕەکە  11 ملیۆن و 981 هەزار و 671 جار لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کراوەتەوە.

هاوکات دامەزراندنەکە تەنیا بۆ رەگەزی نێرە، بە گوتەی کاروان خۆشناو، لە دەرچووی ناوەندییەوە ئەگەری وەرگیرانی هەیە بەو مەرجەی تەمەنی لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار