کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەیامێک سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاودەکاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەیامێک سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاودەکاتەوە
وتهبێژی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان لهپهیامێكدا سهبارهت به ناكۆكیهكانی نێوان یهكێتی و پارتی رایگهیاند، " بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن، پێمانوایە ئەم گرژییە ناپێویستە".
باسی لەوەشکرد، "ھاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن و مەترسی و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت و کاریگەری خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار، بەتایبەت لەسلیمانی و هەلەبجەو ئیدارەسەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان".
دەقی پەیامەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان :
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن، پێمانوایە ئەم گرژییە ناپێویستە، کۆمەڵێك دەرھاویشتە جێدەھێڵێێت و کاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی حکومەت دەبێ، بەمەش ھاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن و مەترسی و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت و کاریگەری خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار، بەتایبەت لەسلیمانی و هەلەبجەو ادارەسەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان، کە لە بنەڕەتدا کۆمەڵێك کێشەی تر یەخەی ئەوسنورانەی گرتووە،
دۆخی نێوان ئەم دوو حزبە دەسەلاتدارە دەبێتە ھۆکارێکی تر بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە تەمەنی بە سەرچوی ھەرسێ دامەزراوەکان.
ئەوەی جێی مەترسییە دۆخەکە سەر بكێشێت بۆ رەسمیەتدان بەو دوو ئیدارەییەی کە لە واقعدا ھەیە.
ئێمە وێڕای بوونی ڕەخنەی جدی لە سەر کۆی پرۆسەی حکومڕانی و ئەو هەموو گەندەڵی و ناشەفافی و نا عەدالەتیەی کە هەیە و ھەردوو حزب لێی بەرپرسن، بەڵام راوچی خراپ نین تاکو خوازیاری ئاوی لێڵ بین.
هەربۆیە دەخوازین لە جێی وەڵامدانەوەی یەکدی و ئەو دۆخە ئاڵۆزە بێزارکەرەی دروستان کردووە لە هەستیاری دۆخەکە تێبگەن و پێکەوە کێشەکانتان بە قازانجی خەڵکی کوردستان چارەسەر بكەن و لە بری ململانێی ناتەندروست کار لەسەر زامنکردنی موچەی فەرمانبەران و ئیستیحقاقاتی هەرێم بکەن لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق.
لە بەر ئەوەی پارتی زۆرترین بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەرمییەکانی لایە، دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکات و پەرۆشتر بێت بۆ گەشتن بە چارەسەر.
