بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی چەند پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا، دەستپێکردنی دەیان پڕۆژە نوێی ڕاگەیاند.

بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کە پڕۆژەکان لەسەر پارەی بوردجەی داهاتی بەڕێوبەراتیەکە جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی1ی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی 8% ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

باس لەوشکراوە، پرۆژه‌كان بریتین‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن و دانانی محاویله‌ بۆ فیده‌ری 144 له‌سه‌رچنار، دانانی محاویله‌ بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌لا داود فیده‌ری 373 تاڤگه‌ ، روناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی هێزه‌كانی 70 به‌شی 2 راپه‌رین، دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی خواروو فیده‌ری 73.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار