یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەیی حکومەتی عێراقی کرد و گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان و هەڵگرانی بڕوانی باڵا.

پەرلەمانتارەکەی عێراق ڕاگەیاندوە: ئەنجومەنی ڕاژە نوسراوێکیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کردوه، ئەوانیش ناردویانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمیش ناوەکانی ناردوەتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵ.

بەوتەی پەرلەمەنتار بڕیار ڕەشید: خوێندکارانی هەرێم کە خوێندنیان تەواو کردوە لە زانکۆ پەیمانگای حکومی داددەزرێن ، پاش ئەوەی هەفتەی ئایندە ناوەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی گستی ڕاژەی حکومەتی فیدڕاڵ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار