چەند تیرۆستێک لە سلێمانی و کەرکوک دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ڕایگەیاند: بەهاوکاری دەزگای گشتی دژە تیرۆر چەند داواکارێکیان دەستگیرکردوە
ئەمڕۆدەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک هێزەکانیان "تیرۆرستێکیان" دەستگیرکردوە.
لە سلێمانی داواکراوێک دەستگیرکراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەکی دیکەشەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG)، هێزەکانیان داواکراوێکی دیکەیان بە تۆمەتی "تیرۆر" لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردوە.
جێی ئامەژەیە 13ی ئەم مانگەش دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG) لە قەزاکانی کەلار و بازیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دو چەکداری داعشیان دەستگیرکردوە کە لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بون.
بابهتی پهیوهندیدار