چاوشئۆغلۆ: لە سلێمانی پەکەکە هەیە و هەڕەشە لە ئێمە و ئێران دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لە شەنگال هەیە، بەڵکو لە دەڤەری سلێمانیش هەیە و ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا و ئێران.
مەولود جاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان هاوتا ئێرانیەکەی لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کورد لە ناوچەکە و جیهان کرد.
چاوشئۆغلۆ لە قسەکانیدا هەڕەشەی لە پەکەکە و رۆژئاوای کوردستان کردەوە و دەڵێت، لە هەموو شوێنێک هەوڵی خۆڕیکخستنەوە دەدەن. یەپەگە لە تەل رەفعەت، منبج، واتە لە رۆژئاوای روباری فورات هەوڵی زیاتر خۆرێکخستنەوە دەدات. جگە لەوەش لە هەرێمی کوردستان کە وەک باکوری عێراق ناوی هێناوە، پەکەکە هەیە. نە تەنیا لە شەنگال بەڵکو لە دەڤەری سلێمانیش پەکەکە هەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئێران و تورکیا  و وتی، " پێویستە پاکبکرێنەوە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەی بە خۆپیشاندانێکی کوردان لە سوید کە بوکەڵەیەکی هاوشێوەی ئەردۆغانیان بە قاچ هەڵواسیبوو ئاماژەی بەوەکرد، سوید باسی رەگەزپەرستی دەکات، ئایا ئەوە رەگەزپەرستی نییە کە کاری بەو شێوەیە بکرێت. بە بیدەنگی سوید ناتوانێت ئێمە فریو بدات. ئێمە پابەندی رێککەوتنەکان دەبین. پێویستە سوید خۆی یەکلایی بکاتەوە.
چاوشئۆغلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، رەخنەی لە روسیا و ئەمریکاش گرت کە بەڵێنەکانیان لەدژی رۆژئاوای کوردستان جێبەجێ نەکردووە و وتی، " بەو هۆیەوە یەپەگە خۆی لە رۆژئاوای روباری فورات بەهێز دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار