لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو 135هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان جێهێشتوه

2 ساڵ لەمەوپێش



ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگه‌یاند، لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا 135 هه‌زار كه‌س لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە و لە ئەو ژماره‌یه‌ش 19 هه‌زار و 200 كه‌س لە ساڵی 2022دا بووە.
ئەمرؤ چوار شەممە 18ی کانونی دووەمی 2023 ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگه‌یاندوه‌: "لە ئەو ژمارەیەی کە لە ساڵی 2014وە کۆچیان کردووە، 366 کەس بونەتە قوربانی بەدەر لەو کەسانەی کە بێ سەروشوێنن، دەڤەری ڕاپەڕینیش پشکی شێری بەرکەوتووە لە ڕێژەی کۆچبەران و قوربانیان کە ژمارەیان 29 هه‌زار و 100 كۆچبه‌ره‌ و لە نێویاندا 94 کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئەبوبەکر عەلی، ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "کە ئامارەکانیان دەریدەخات زۆربەی کۆچبەران گەنجن و بێکاری و خراپی دۆخی هاوڵاتیانیش هۆکاری سەرەکی کۆچە لە هەرێمی کوردستاندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بێکاری وای لە گەنج کردووە کە کۆچ بکات یاخود قەڵاچۆ بکات، نەتوانێت لەم نیشتیمانە بمێنێتەوە، بەداخەوە ڕۆژگار وایە لەبەر خراپی باری ژیان لەبەر خراپی گوزەران وایکردوە کە هیچ هیواو ئومێدێک لە بەردەم گەنجدا نەمێنێت و تاکە بژاردەی ڕۆشتن بێت لەم نیشتیمانە بۆ وڵاتێکی تر، لانیکەم بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بژی.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا وتیشی: "هۆکاری تریش هەیە وەک نادادی، کە دەبینین نادادی زۆر هەیە، لە ڕوی چێنایەتیەوە بۆتە دوو چین، چینێکیان دەوڵەمەندی هەڵتۆقی و کە بە ماوەیەکی کەم بۆتە خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆر ئەوانەش، ئەو چینە دەگرێتەوە".
ئامارەکان دەریدەخەن کە بەهۆی باشتربونی دۆخی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵی 2011 تا 2014 کۆچی پێچەوانە بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە، بە شێوەیەک کە نزیکەی 37،000 کەس گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرهەڵدانی داعش و دروستبونی چەندین قەیران لە هەرێم دا ئەم هاوکێشەیەی پێچەوانە کردەوە.
لە ناو کۆچبەراندا لاسەنگیەکی گەورەی ڕەگەزی هەیە و بەشێکی زۆری کۆچبەران لە ڕەگەزی نێرن کە لە داهاتوودا شیانی هەیە ببێتە یەکێک لەو کێشانەی ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی هەرێم دەبێتەوە.
لەو بارەیەوە ئەبوبەر عەلی ده‌ڵێت: "دەبینین ئەوەی کە ڕۆشتوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە 90%ی ڕەگەزی نێرن، ئێمە داتایەکمان لەبەردەستدایە هی ساڵی 2022 لە زانکۆی ڕاپەڕین بەرواوردکاریەکمان کردووە، کە تەنیا بەس لە یەک زانکۆ کە زانکۆی ڕاپەڕینە، ڕێژەکە بەم جۆرەیە،( 1884) ڕەگەزی نێری تێدایە و بەرامبەر بە( 3888) ڕەگەزی مێ، کە دەبێت حکومەت هەڵوێستەی لەسەر بکات".
ڕێکخراوەکە ئاماژە بە ئەوەشدەکات، کە لە پێشتر چەند پڕۆژە یاسا و پێشنیارێکیان پێشکەش بە پەرلەمانی هەرێم کردووە سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچ و دۆزینەوەی میکانیزم بۆ بنەبڕ کردنی ئەم دیاردەیە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕەخنە لە کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: "پێنەدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم هۆکارێکە بۆ کۆچی نا یاسایی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی کورد".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار