بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن کەس بڕاوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند بەشەخۆراکی نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگیراوە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گشتگیری ئەلیکترۆنی کە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری بەرەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ئەنجامی دەدات.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکەکە ژمارەیەک لەو چین و توێژانەی گرتووەتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە، لەوانە: گەشتیاران، کەسانی ناسنامە نادیار، خاوەن داهاتە بەرزەکان، و خاوەن کۆمپانیاکان و ڕوونیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دوای وردبینییەکی گشتگیر بۆ داتاکان لەناو سیستەمی ئەلیکترۆنی هاتووە.

حەنوون ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکە دوای پڕۆسەی نوێکردنەوەکە، ژمارەیەک خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی نوێی کارتی خۆراکی دەستپێکردووە، کە بریتین لە: لابردنی ڕاگرتن (حەجب)، گواستنەوە و دابەشکردن کە جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی ئەزموونی لە پارێزگای واسیت دەستی پێکرد و پاشان فراوانکراوە بۆ پێنج پارێزگای دیکە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەزموونەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی ئاستەنگێکی ئەوتۆی هەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکە لە نزیکترین کاتدا بەشی پێشکەشکردنی داواکاریی لابردنی بێبەشکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکەوە دەستەبەر دەکات و ئەو کەسانەی کە بەشەخۆراکەکەیان بڕاوە دەتوانن لە ڕێی خستنەڕووی بەڵگەنامەکانەوە داوا بکەن بەشەخۆراکیان بۆ بگەڕێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار