سێ كاندیدی بەرەی گەل و دوو كاندیدی هەڵوێست پاڵپشتى لیستى یەکێتى دەکەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، دوو كاندیدی رەوتی هەڵوێست پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی (222)ی یەكێتی راگەیاندووەوەو چونەتە ناو یەكێتی.
لەبەرامبەردا عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە: بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە.. یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی، سێ كاندیدی بەرەی گەل و دوو كاندیدی هەڵوێست ڕایانگەیاند چونەتە ریزەكانی یەكێتیەوە:
کە ئەمانەن
- ئەڤین حسێن عەلی كاندیدی ژمارە (8)ی لیستی بەرەی گەل
- عەبدوڵا حەمەسەعید كاندیدی ژمارە (11)ی بەرەی گەل
- د. ئازاد محەمەد كاندیدی ژمارە (5)ی بەرەی گەل
-رێباز شەهید عەبدوڵا كاندیدی ژمارەی (11)ی لیستی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی.
- مونیرە عەبدوڵا بەرزنجی، كاندیدی ژمارەی (16)ی لیستی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی
